Notice: A session had already been started - ignoring session_start() in /home/wocl9u2vbjzq/public_html/books/dbconfig.php on line 5
About Ktebstan

دەربارەی کتێبستان


بەخێربێن بۆ کتێبستان

ئەم وێبسایتە بۆ خوێندنەوەی سەدەها کتێبی كوردییە كە ڕۆژانە زیاد دەكرێن. کتێبەکان لە چەند بەشێكی جیاوازەوە دانراون وەك چیرۆك و رۆمان و شیعر و مێژوو و فەلسەفی و زانستی و ئایینی و زمانەوانی و منداڵان و كۆمەڵایەتی و چەندەها بەشی تر هیچ لەم کتێبانە لە لایەن ئێمەوە سكان نەكراون. هەموو کتێبەکان لە سەرچاوەی جۆراوجۆر لە ئینتەرنێتەوه وەرگیراون وەك كتێبخانەكانی پەرتووك و موكریانی و ئەوین و چەندانی تر. ئەگەر هەر نووسەرێك یان وەرگێڕێك نەیویست کتێبەکەی لەم ئاپە پیشان بدرێت با پەیوەندیمان پێوە بكات بۆ لابردنیان

Welcome to Ktebstan

This website contains hundreds of Kurdish books with more books added to our server on a daily basis. The books are categorised into several categories including stories, novel, philosophical, poem, history, scientific, religious, linguistic, social, and children books. Please note that none of the books is scanned or digitised from us. All the books are collected from different open access sources on the Internet such as Pertwk, Mukryani, Awin, etc. If any author, interpreter, or publishing sector is not happy with having their books on our app, contact us for removing them in our list of books

ئاپی مۆبایل

ئاپی کتێبخانەی کوردی کە بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە بەردەستە. لەبەر هەبوونی چەند کەم و کوڕییەکی دیزاین و بەکارهێنانی، ئاپێکی نوێمان بە ناوی کتێبستان بڵاوکردەوە کە هەمان کتێبەکانی ئاپەکەی پێشوو لەخۆ دەگرێت. ئاپی کتێبستان تەنها یەک جۆر چالاک کردنی هەیە ئەویش بە کردنەوەی هەموو کتێبەکانە، ئەگەر دەتەوێت تەنها یەک یان چەند کتێبێک بەدەست بێنیت دەتوانیت ئاپی کتێبخانەی کوردی داونلۆد بکەیت و لە رێگای رێکلامی ڤیدیۆیی یان ناردنی بالانسی مۆبایل کتێب بەدەست بێنیت.

بۆ ئاپ بە خۆڕایی نییە؟

هەموو کتێبەکان دەتوانرێ لە وێبسایتی کتێبستان بخوێندرێنەوە. بەڵام لە ئاپەکان پێویستە بە رێکلامی ڤیدیۆ یان بالانسی مۆبایل بەردەست بکرێن. یەک لەو رەخنانەی کە زۆر لێمان گیراوە ئەوەیە کە داوای بالانسی مۆبایل دەکەین بۆ داونلۆدکردنی کتێبەکان. هۆکاری ئەوە تێچووی ئەو سێرڤەرانەیە کە فایلی کتێبەکان لە خۆدەگرن. فایلی کتێبەکان قەبارەیان گەورەیە و هیچ کامیان لە ناو ئاپ دانەنراوە. هەر کاتێک خوێنەر ویستی دەتوانێت فایلەکە داونلۆدی ئاپەکە بکات لە رێگای وەرگرتنیان لە سێرڤەرەکانەوە. هەروەها رۆژانە لە کتێبی نوێ دەگەڕێین و بەدەستمان دەگات، بۆیە بە ئاسانی لای خۆمان زیادی دەکەین و ئێوە دەتوانن راستەوخۆ داونلۆدیان بکەن. لە داهاتوویەکی نزیک هەوڵ دەدەین سپۆنسەر بدۆزینەوە بۆ زیادکردنی رێکلامەکانیان لەسەر ئاپەکە و نرخی چالاک کردنی ئاپ زۆر لە ئێستا کەمتر دەکەین

لە دەرەوەی ووڵاتم چۆن ئاپ چالاک بکەم؟

دەتوانی لە رێگای هاورێیەک یان خزمێک دوا بکەیت کە بالانس بۆ ژمارەکەی مۆبایلی ئێمە بنێرن و کە کۆدەکەیان بۆ گەڕاوە تۆ دەتوانی لە رێگای ئەو کۆدە ئاپ چالاک بکەیت. ئەگەر ئەو رێگایە بەردەست نەبوو دەتوانی لە رێگای پەیپاڵ بۆان بنێری و کۆدت بۆ دەنێرین. تکایە ئیمەیلمان بۆ بنێرە بۆ زانینی هەژماری پەیپاڵ و چۆنیەتی ناردنی

کتێبێکم پێویستە کە لە ئاپ نییە

ئێمە تەنها ئەو کتێبانە زیاد دەکەین کە لە شوێنی تر بڵاوکراونەتەوە بە شێوەی پی دی ئێف. دەتوانی لە پەیجی فەیسبووکی کوردکۆد یان ئینستاگرام داوامان لێ بکەیت بۆ زیادکردنی هەر کتێبێک و ئەگەر بدۆزینەوە ئەوە بۆ ئاپ زیادی دەکەین.