دهربارهی كتێب:
رۆمانی زۆربای یۆنانی لە شاکارە هەرە دیارەکانی نیکۆس کازانتزاکیسە، کە بە زۆربەی زمانانی دنیا وەرگێڕدراوە. ناوی زۆربا، کە شاکەسی رۆمانەکەیە، وەک کەسایەتییەکی نائاسایی ژیانی باو، بووەتە سیمبۆڵی هەرە دیاری ناو کەسانی کۆمەڵ و نیشانەیەک بۆ گیانی شکۆمەندی نووسەر و وڵاتی یۆنان، ئەوەیش لە ڕوانگەی ئەو پەیوەندییە هەرە تایبەتییەی زۆرباوە، کە ڵەگەڵ دەوروبەر و بیر و ئاکار و ئایین و دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەدا هەیەتی. ئەو سیمبوڵێکە بۆ پەیڕەوی لێکردن و وەرگرتنی بیرە زیندووەکان. سیمبوڵێکی خۆڕسکی دوور لە ئارایشتی تیۆر و بیروبۆچوونی وشکی ناو کتێب، کە هەندێکجار رەفتارەکانی لە سنووری ئاوەز دەترازێن و لۆژیکە باوەکان دەبەزێنن. ئێمەیش وەک مرۆڤ ئاسایی لەسەر دوابڕیاری لەیەک جیاواز سەقامگیر دەبین، کە: زۆربا، یان رۆحێکی هەرەمەزنە، یان کەسێکی شێتە بەڵام هەرگیز شێت نییە
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین

سینۆهە - بەرگی یەکەم

مەزرای ئاژەڵان

ڤیڤا زاپاتا

زستانێکی درێژ

رۆمانی نامۆ
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە