دهربارهی كتێب:
دوا ڕۆمانی نوسەری فرانسی و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵ (ئەلبێر کامۆ)یە توانا ئەمین وەریگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و بەیان سەلمان پێداچۆتەوە و بەراوردی کردووە بە دەقە فرانسییەکە، لە ڕوبەرگی کوردی کتێبەکەدا هاتووە:
(ئینسان بوونەوەرێکی تەنیایە.. ئینسان بوونەوەرێکی گوناهبارە.. کورتەی مانفێستی گشتی کامۆیە لەم کتێبەدا، بەیادخستنەوەی ئەوەی گوناهباری لەم کارەی کامۆدا، شتێک نییە هێزێکی میتافیزیکی دابێتی بەشانیدا وەک ئەوەی لە ئەفسانەی سیزیفدا وێنای دەکات، بە پێچەوانەوە لەم کارەدا مرۆڤ خۆی تاوان لە کۆڵی خۆی و هاوچەشنەکانی دەنێت، بەجۆرێ لە کۆتاییدا هەموومان پێش زەمینەین بۆ تاوانی کەسێکی تر و بەم جۆرە لە ڕوودانی هەر تاوانێکدا دەستی هەموومان وەکو هێڵێکی مائیل هەیە.) ئەم کتێبە لە چاپکراوەکانی بەڕێوبەرایەتی چاپ و بڵاکردنەوەی سلێمانییە و ساڵی ٢٠١٣ چاپ بووە.
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

وەک ڕووبارە بە خوڕەکە

بڵیند و نەوی

لە کەناری ڕووباری پیدرا دانیشتم و گریام

ژەنەڕاڵی سەرلێشێواو

تێرنهخۆره

دوو ئافرەت لە ئافرەتێکدا
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە