دهربارهی كتێب:
ئەو منداڵە بێباوکانەی ڕێڕەوی مێژوویان گۆڕی.. باس لە ژیانو گوزەرانی ئەو منداڵانە دەکات کە بە بێ نازی باوک گەورەبوون، بەڵام بە جیاواز لە منداڵانی دیکە..
ئەو منداڵانە بە بێباوکی گەورە بوون، بەڵام توانیویانە بەسەر کۆسپو لەمپەرەکانی ژیاندا سەربکەونو گۆڕانکاری گەورە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا تۆمار بکهن.. توانیویانە ڕووبەڕووی ناڕەحەتییەکانی ژیانو تەنگوچەڵەمەو نەهامەتییەکان ببنەوەو حەزو خولیاو ئاواتەکانیان بهێننە دی.. توانیویانە ببنە سەرکردەو پێشەوا، نووسەرو شاعیری بەناوبانگ، فەیلەسوفو داهێنەر، زاناو مامۆستای بە ئەزموون..
کەسایەتییەکانی ئەم کتێبە، لە کەسانی یەک هەرێم و یەک دەوڵەت پێکنەهاتوون، بەڵکو هەوڵمانداوە لەسەرجەم نەتەوە زیندووەکانی دونیا نمونە بهێنینەوە، هاوکات نموونەمان بە کەسانێک هێناوەتەوە کە ئێستا لە ژیاندان، بۆئەوەی نەوترێت مرۆڤەکان هەمیشە دوای مردن وەبیریان دێتەوە باس لە پێشکەوتنو سەرکەوتنی کەسانی سەرکەوتوو بکەن..
ئەوان بێباوکی نەک لە خەونەکانیان ساردیان نەکردنەوە، بەڵکو زیاتر هەوڵەکانی خۆیان خستەگەڕ بۆ هێنانەدی خەونو ئاواتەکانیان.. بۆئەوەی ئێمەش بە بیروهۆشێکی فراوانتر بیر بکەینەوەو چاو لە سەرکەوتنەکانیان بکەینو هەوڵی هێنانەدی ئاواتو پلەو پایەی بەرزمان بدەینو ببینە ژمارەیەکی گەورە لە ژیاندا، تا بتوانین لە دوای خۆمان خشتێک لەسەر دیواری ژیان دابنێین.
ئەو کەسایەتیانەی لەم پەرتوکەدا ئاماژەمان پێکردوون، سەرجەم منداڵە بێباوکەکانی جیهان نین، بەڵکو نمونەیەکی هەڵبژێردراوو ناوازەی نێوکۆمەڵگەی مرۆیین.. ڕەنگە بێباوکانی دیکە زۆر بن کە توانیویانە گۆڕانکاری گەورەو بەرچاو بەرپا بکەن، بەڵام ئێمە نەمان توانیوە ئاماژەیان پێ بکەین.
دهبێت ئهوهشمان لە یاد نەچێت، کە دایکانی ئەم منداڵانە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پێگەیاندنی ڕۆڵەکانیاندا، هەروەک وتراوە لە پشت هەموو پیاوێکی گهورهوه، ئافرەتێکی بەهێز هەیە.
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

گاندی و ستالین - دووڕیانێک لە بەردەم مرۆڤایەتی

چێ گیڤارا

شێرکۆ بێکەس

ئاشنابوون بە بێرتراند راسل

ناودارانی کورد

مام جەلال - دیداری تەمەن - بەرگی یەکەم
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە