ده‌رباره‌ی كتێب:
دۆستۆیڤسكی سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی سایكۆلۆجیایه له رۆمان‌دا واته پێشه‌نگی خوێندنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی مرۆڤه له رێگای ئه‌ده‌به‌وه، كه‌م نووسه‌ر هه‌یه وه‌كو ئه‌م زاته توانیبێتی دونیا په‌نهان و تاریكاییه‌كه‌ی مرۆڤی كه‌شف كردبێ، ته‌نانه‌ت ده‌روونشیكاری گه‌وره فرۆید سه‌رسامی بۆ ئه‌م نووسه‌ره واده‌كات كتێبێكی له‌سه‌ر بنووسێ، نیچه‌ی فه‌یله‌سوفیش كاریگه‌ری پێوه‌دیاره. نووسینه‌كانی دۆستۆیڤسكی وه‌كو زۆربه‌ی نووسه‌ره نه‌مره‌كان شیكردنه‌وه‌ی زۆر جیاوازی بۆ ده‌كرێ واته ته‌نها خوێندنه‌وه‌یه‌ك تینوێتی خوێنه‌ر ناشكێنێ، چونكه كاره‌كته‌ره‌كانی ناو چیرۆك و رۆمانه‌كانی پرسیاری بێ وه‌ڵام بۆ خوێنه‌ر به‌جێ ده‌هێڵن یا خود له دوایی خۆیان گومانێكی زۆر دهورۆژێنن.
پاڵه‌وانه‌كانی دۆستۆیڤسكی به‌پێچه‌وانه‌ی كافكاوه ده‌گه‌نه پاكبوونه‌وه له‌و تاوانه‌ی كه دێته ژیانیانه‌وه واته سه‌رچاوه‌ی تاوانه‌كانیان و و گه‌یشتن به‌سزا و لێخۆشبوو‌ن به‌شێكه له قه‌ده‌ریان، به‌ڵام پاڵه‌وانه‌كانی كافكا نه سه‌رچاوه‌ی تاوانه‌كانیان ده‌زانن و نه ده‌گه‌نه سزای راسته‌قینه به‌ڵكو له سه‌ره‌تاوه به ته‌مومژاوییه‌وه ململانێ ده‌كه‌ن تاوه‌كو مه‌رگێكی ته‌لیسماوی ده‌بێته چاره‌نووسیان، بۆنموونه «ك» پاڵه‌وانی دادگایی كافكا به‌بێ زانینی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه بۆی دروستكراوه تۆمه‌ت باردهكرێ، دواجاریش به‌چه‌قۆ ده‌كوژرێ واته خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته گه&zwn
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

بیرەوەرییەکانی پزیشکێک

نامۆی ناو زیندان

بارۆنی سەر دارەکان

پیرەمێرد و زەریا

دۆن کیشۆت

ئاسییە
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە