ده‌رباره‌ی كتێب:
ئه‌فسه‌رێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له قه‌فقاز خزمه‌تی ده‌کرد که ناوی ژیلین بوو.
له کاتی خزمه‌ته‌که‌یدا ڕۆژێک نامه‌یه‌کی له لایه‌ن دایکه به‌ساڵاچووه‌که‌یه‌وه به ده‌ست گه‌یشت که ئه‌مه ناوه‌رۆکی نامه‌که بوو:
«من پیر و که‌له‌لا بووم و له خودا ده‌پاڕێمه‌وه به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ به‌رۆکم پێبگرێ ڕۆڵه خۆشه‌ویست و نازداره‌که‌م ببینم. کوڕه شیرینه‌که‌م! تکایه وه‌ره‌وه بۆلام با دیداره‌وئاخر نه‌بم و جارێکی‌تر چاوم پێتبکهوێت و خۆت به خاکم بسپێره. هیوادارم دوای ئه‌وه بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ئیش و خزمه‌ته‌که‌ت و درێژه‌ی پێبده‌ی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من کچێکی شۆخوشه‌نگ و ژیر و ئاساییم بۆ دۆزیویه‌ته‌وه و دڵنیام به دڵت ده‌بێ و ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێک دێنی.»
ژیلین دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که خه‌یاڵ هه‌ڵیگرت و له دڵی خۆیدا گوتی: «به‌ڕاستی وایه، دایکم زۆر پیر بووه و ئه‌گه‌ر خۆم بگنخێنم و خه‌مساردی بنوێنم له‌وانه‌یه ئیتر چاوم پێینهکهوێتهوه و دیداره‌وئاخر بم، که‌وایه وا باشه هه‌رچی زووتر وهڕێبکهوم و چاوم پێیبکهوێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر کچه‌که‌م که‌وته به‌ردڵ و زانیم ئافره‌تێکی وریا و باش و چاوکراوه‌یه زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م و ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێکدههێنم.»
ژیلین دوای ئه‌وه‌ی به وردی بیری لێکرده‌وه، چوو بۆ لای فه‌رمانده‌ری هه‌نگه‌که‌یان، مۆڵه‌تی لێخواست و له کۆڕێکی میوانی‌دا که به چوار بتڵی گه‌وره ڤۆدکا ڕازابۆوه ماڵئاواییی له دۆستان و هاوقه‌تارانی کرد.
له‌و کاته‌دا که ژیل
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

گوڵی ساردۆنیا ئەو کچەی ڕقی لەناوی خۆی بوو!

جادووگەری گوند

سەناریا لە نێوان فریشتە بوون و شەیتان بووندا

کەر لە وڵاتەکەی خۆتاندا نییە

بەفر

بێ سەرپەرشتان
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە