دهربارهی كتێب:
شانۆی "هاملێت" یەکێکە لە شانۆ هەرە بەناوبانگەکانی نووسەری بەناوبانگی ئینگلیز "وڵیام شێکسپیر". ئەم شانۆیە شانۆیەکی تراژیدییه.
پاشای دانیمارک "هاملێت" لەلایەن براکەیەوە "کلودیۆس" دەکوژرێت تاوەکو دەسەڵات بگرێتە دەست، بەڵام کوڕی پاشا هاملێت کە ئەویش ناوی هاملێتە بەمە نازانێت. هاملێتی کوڕ جەنگاوەرێکی زۆر زیرەک و لێهاتووە و لە چەندین جەنگ سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کردووە.
جارێکیان تارماییەک دێتە لای هاملێت و خۆی بە هاملێتی باوک دەناسێنێت و بە کوڕەکەی ڕادەگەیینێت، کە ئەو لەلایەن "کلودیەس"ى برایەوە کوژراوە. دایکی هاملێت، پاش کوژرانی مێردهكهی، شوو بە کلودیەسی بکوژ دەکات. هاملێت یەکسەر باوەڕ بە تاڕماییەکە ناکات، بەڵکو لێکۆڵینەوە دەکات. کوژرانی هاملێتی باوک بەم شێوەیەیە: کاتێک کە خەوتبوو، کلودیەسی برای ژەهری کردە ناو گوێی و دواتر مرد. بۆیە هاملێتی کوڕ هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی شانۆیەک کە هەمان سیناریۆی کوژرانی باوکی هەیە. مەبەستی ئەوەیە کە تەماشای هەڵوێستی کلودیەس بکات، کاتێک کە شانۆیەکە نمایش دەکرێت. کاتێک کە لە نمایشەکەدا پاشا کوژرا، یەکسەر کلودیەس هۆڵی شانۆکە جێدەهێڵێت و بەمەش هاملێت بۆی یەکلایی دهبێتهوه، کە مامی بکوژی باوکیەتی.
دواتر هاملێت بە دایکی دەڵێت کە مێردە تازەکەی بکوژی مێردە کۆنەکەیهتی، بۆیە نابێت چیتر لەگەڵ کلودیەس بێت. ئیتر هاملێت هەموو هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ تاوەکو تۆڵەی باوکی بکاتەوە. پاش چەندین هەوڵی سەرنەكەوتوو، دواتر بە شمشێری ژەهراوی دەیکوژێت.
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

کورد و سینەما

هونەر و ئایین

شانۆی هاملێت

زەکەریای کورد

تیۆرەکانی مۆسیقا

هونەری نواندن
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە