ده‌رباره‌ی كتێب:
ئابوری یه‌كێكه له كۆڵه‌كه گرنگه‌كانی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ و وڵات. تێگهێشتنیش له ئابوری و ئابوریناسی رێگهخۆشدهكات له‌به‌رده‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵدا تاوه‌كو بتوانن تێگه‌یشتنی باشتریان هه‌بێت بۆ ئه‌و شتانه‌ی له چوارده‌وریان گوزه‌ر ده‌كات و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ و رۆژانه‌ی هه‌یه به ژیان و داهاتوویانه‌وه.
كتێبخانه‌ی كوردی له‌م بواره‌دا تاراده‌یه‌كی زۆر هه‌ژاره و زۆربه‌ی ئه‌و كارانه‌ی پێشتریش كراون له یه‌ك دیدی دیاریكراوه‌وه ده‌ڕواننه ئابوریناسی كه ئه‌ویش دیدێكی سۆشیالیستیه.
له ئه‌زمونه‌كانی سه‌د ساڵی رابردووی ئابوری سۆشیالیستیدا ده‌ركه‌ووتوه كه ئه‌و سیسته‌مه ناتوانێت ئابوریه‌كی سه‌قامگیر و پته‌و بێت و له‌وه‌ش زیاتر ده‌ركه‌وتوه كه ناتوانێت ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه بهێنێته دی كه به‌ڵێنی هێنانه‌دی دابوو. ئه‌مه‌ش راستیه‌كه سه‌د ساڵی رابردووی ئه‌زمونه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات سه‌لماندیان. وڵاتێكی وه‌ك چین تاوه‌كو له ڕووی ئابوریه‌وه نه‌كرایه‌وه، نه‌یتوانی ببێته هێزێكی ئابوری گه‌وره‌ی جیهانی. ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له نێوان كۆریای باكور و كۆریای باشوردا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن كۆریای باشور به ماوه‌ی په‌نجا ساڵ له وڵاتێكی هه‌ژاره‌وه گه‌یشته ئاستی یه‌كێك له ئابوریه دیاره‌كانی دنیا و ئاستی گوزه‌رانی كۆریاییه باشوریه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌وپێشچوو. له كاتێكدا كۆریای باكور له ئێستادا یه‌كێكه له هه‌ژار
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

ئیسحاق نیوتن سەرکردەی شۆرشی زانستی

لە فێرگەی سروشتەوە

وزە و چەکی ئەتۆم لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا

رۆڵی نەوت لە چارەنووسی گەلی کوردستاندا

بینراوەی خاوەکان

ئابووری بە زمانی سادە
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە