دهربارهی كتێب:
فەرهاد پیرباڵ لەم کتێبە بەپێزەدا, بەسەرهاتێک (وەک خۆی ئاماژەی پێ داوە, راستەقینە) دەگێرێتەوە کە ئەو کات لە فەرەنسا بووەو لە هوتێل ئەوروپا کاری کردووە. نووسەر, خوێنەر رادەمێنێ بەوەی چۆن پەناهەندەیەکی ئێرانی دەناسێت کە بۆ چەند ساڵێک هێشتا مافی پەنابەریەتی وەرنەگرتووە هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی پێی بژیت. پیشانمان دەدات کە چۆن هەندێ مرۆڤ هەموو شتێک دەکات دوور لە مۆرالی مرۆڤایەتی بۆ ئەوەی بڕە پارەیەک پەیدا دەکات. رووداوەکان بەیەکەوە بەستراون بەشێوەیەکی زۆر لێزانانە بەوەی تا کۆتا پەڕ بەدوای وەڵامەکان وێڵ دەبیت.
کوری خاوەن هوتێل دەبێتە هاورێی فەرهاد و بە تێپەرینی کات چەند نهێنیەکی ژیانی بۆی باس دەکات. فەرهاد لەرێگای پەنا هەندە ئێرانیەکەوە ئاشنایەتی لەگەل خاوەن پێشانگایەکی ئێرانی لە سان فرانسیسکۆ پەیدا دەکات کە خانمێکی ئێرانیەو لەورێیەوە فەرهاد تابلۆکانی لە سان فرانسیسکۆ دەفرۆشێت. وە پەناهەندە ئێرانیەکە لەڕێگای فەرهادەوە ئاشناییەتی لەگەڵ کوری خاوەن هوتێل پەیدا دەکات و رووداوێکی زۆر سەیر روو دەدات کە هەرگیز چاوەڕێی ناکەیت.
بەراستی هیچ وشەیەکی وا نادۆزمەوە بۆ ئەوەی لەسەر ئەم کتێبە بدوێم, بەبێ هیچ شکێک دەتوانم بڵێم, کە هوتێل ئەوروپا یەکێکە لە باشترین کتێبەکان کە خوێندبێتمەوەو چێژم لێی وەرگرتبێت, لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت, کە گێڕاننەوەکە راستەقینەیە, یان شێوازی نووسینەکەیە, یان لەبەر ئەوە بێت رووداوەکان زۆکاریگەرن, دەگونجێش لەبەر ئەوە بێت من شەیدای ئەم چەشنە نووسین و گێڕانەوەیە بم.
هەر کە چەند تابلۆیەکی فەرهاد پیربالم بینی, ئاستی بەرزی ناوبراوم لە هونەری ئەبستراکت بۆ بەدیار کەوت. بەڵام کە ئەم کتێبەشم خوێندەوە بۆم دەرکەوت کە فەرهاد نەک هەر نیگارکێشێکی بەتوانەیە بەڵکوو نوسەرێکی بەتواناو لێزانە دەزانێت چۆن خوێنەر بەخۆی ببەستێتەوە.
دڵنیام لەوەی چەند جارێکی تریش ئەم کتێبە دەخوێنمەوە
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

جەنابی سەرۆک

گەمژە - بەرگی دووەم

دوو ژن ... لە ژنێکدا

نامەیەک بۆ ئەو کۆرپەڵەیەی کە هەرگیز چاوی بە ژین نەپشکوت!

گرگن

بێگانە
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە