دهربارهی كتێب:
مەستوورەی ئەردەڵان (١٨٠٤ ز - ١٨٤٨ ز) شاعیر و مێژوونووسی کوردە. ناوی خۆی ماھ شەرەف خانم بووە و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی 1220 ک.م (1804 ز) لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنە دا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە هاتە دنیا.
مامۆستا مەولەویی تاوەگۆزی لە پەسنی ئەودا ئەم شیعرەی گوتووە:
خورشیدەکەی ناز، ئەوجی بورجی سەور
سەرتوغرای دەفتەر مەحبووبان جە دەور
ها لە خانەکەی بورجی شەرەف دا
نوورئەفشانیشەن وە هەر تەرەف دا
ژیاننامە
ناوی ماھ شەرەف خانم و نازناوی مەستوورە بووە. دەوروبەری ساڵی 1220 ک.م (1804 ز) لە بنەماڵەی قادرییەکانی سنە دا، کە ئەوسا زۆر لای والییەکان بەقەدر بوون، لە شاری سنە هاتە دنیا. باوکی، ئەولەسەن بەگ (ئەبولحەسەن بەگ)، لە پیاوە رەسەنەکانی سنە بووە و بە ماەشەرەف خانمی خوێندووە تا وەهای پێ گەیاندووە کە ناو دەرکا. لە زەمانی خوسرەو خانی ئەردەلان، والیی سنە، کە بە ناکام ناو براوە، خان و ماڵە قادرییەکان لە یەکتر رەنجاون و ئاشت بوونەوە و بوونە خزم. مەستوورە بۆتە خێزانی خوسرەو خان. خانیش لە شیعردانان دا لە خانم نزیک بۆتەوە. لە دیوانی هەردووکیان دا شیعر بە یەکدا هەڵدانیان زۆر بەرچاوە. مەستوورە چل و چوار ساڵ تەمەنی بووە کە لە سلێمانی مردووە و هەر لەوێش نێژراوە.
شیعرەکانی
مەستوورە لە شیعردانان، چ بە کوردی و چ بە فارسی، زۆر خاوەن دەستەڵات بووە. بەداخەوە زۆربەی شیعرەکانی لە ناو چووگن و تەنیا دوهەزار بەیتێکی ماوەتەوە کە ساڵی 1305 ک.ە (1926 ز)، میرزا ئەسەدوڵڵا خانی کوردستانی، سەرۆکی فەرهەنگی سنە، لە تاران چاپیانی کردووە. کوردییەکانی هەر زۆر کەم ماون بەڵام لە قەسیدەیەکی دا کە بەم بەیتەوە دەست پێ دەکا:
گرفتارم بە نازی چاوەکانی مەستی فەتتانت
بریندارم بە نێشی سینەدۆزی تیری موژگانت
وا دیار ئەدا کە شیعرە کوردییەکانیشی زۆر رەوان بووبێتن. خێوی کتێبی حەدیقەی ناسری، کە ئامۆزای مەستوورە بووە، ژمارەی هەڵبەستەکانی لە قەسیدە و غەزەڵ و وردە بابەت، بە نزیکەی بیست هەزار بەیت نووسیوە بەڵام "توحفەی ناسری" کە ئەویش لە مەڕ کوردستان تاریخێکە، دە هەزاری لەو
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

ئافرەتانی ڕۆژئاوا بەرەو کوێ؟

کیلیۆپاترا - کەنیزەی شازادەی میسر

چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی دێرینی گەلانی ئاری نەژاد

کارەساتی هەکاری

بنیاتنەرانی دنیای دێرین

مێژووى پەخشانى کوردى
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە