ده‌رباره‌ی كتێب:
بێگانه که له‌ساڵی ١٩٤٢ چاپ و بڵاو کرایه‌وه، پڕفرۆش‌ترین کتێبی گیرفان بووه له فه‌ڕه‌نسا. ڕۆمانی بێگانه کامۆ وه‌ک ئه‌زموونی دوورودرێژی له‌گه‌ڵ هه‌ژاری و ژیانی پڕ له نه‌هامه‌تی له جه‌زائیر نووسیوه. له ڕۆمانه‌که هه‌وڵ ده‌دا ژیان له‌جه‌زائیر بخاته ڕوو، به شێوه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ناخۆشترین شوێنی سه‌ر زه‌وی بێت، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و که‌ش و بارودۆخه‌ی که تێیدا گه‌رما وا له پیاو ده‌کات مرۆڤێک بکوژێ. هه‌رلە سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ڕۆمانه‌که و چوونه نێو ئه‌و دۆخ و که‌شه‌ی ڕۆماننووسه‌که خولقاندوویه‌تی، تیراژیدیایه‌کی پڕ له گاڵته‌ئامێز ده‌خاته ڕوو. دایک هه‌میشه ڕۆلی گرنگی زۆری هه‌بووه له ژیانی تاکدا و به‌تایبه‌تی کامۆی نووسه‌ر خۆی چه‌ند جارێک ئاماژه‌ی پێ کردووه که دایکی بۆ ئه‌و کاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ری. به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی کاره‌کته‌ره‌کەی بێگانه، جه‌نابی مێرسۆ نه دڵگران ده‌بێت به کۆچی دایکیان و نه دڵخۆش، به‌ڵکو هه‌ر وه‌ک ڕووداوێکی ئاساییی ڕۆژانه وێنای ده‌کات، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی نووسه‌ره که ده‌یه‌وێت ئه‌وه بخاته ڕوو که ئه‌و ژیانه‌ی جه‌زائیر پڕ له نه‌هامه‌تی و ناخۆشی وه‌ها مرۆڤ ده‌گۆڕێت که له‌گه‌ل ناخۆشترین ساته‌کانیشدا ئاسایی بێت و چاوه‌ڕێی له‌وه زیاتر و خراپتریش بێت. به‌ده‌ر له‌و کاته‌ی که&nbs
داونلۆد بکە
لێرە بخوێنەوە
کتێبەکانی تری نووسەر
کتێبەکانی ئەم بەشە

مەکتوب

رۆمانی بەفر

لە کەناری ڕووباری پیدرا دانیشتم و گریام

کەوتن

پیاوێکی شەپقەڕەشی پاڵتۆڕەشی پێڵاوشین

سیزیف ئەو کوڕەی دوو دڵی هەیە
توانجت لەسەر ئەم کتێبە بنووسە