کوردستان و کورد

نووسەر: د. عەبدولرەحمان قامسلو

بەش: مێژوویی
ساڵی چاپ: 2014
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 339
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 388
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 10
ده‌رباره‌ی كتێب:

هه‌موو كتێبێك مێژووی خۆی هه‌یه‌، كتێبی " كوردستان و كورد" یش به‌ش به‌حاڵی خۆی خاوه‌ن ڕابردوویه‌كی درێژه‌، ساڵی 1953 هاواڵێكی خه‌باتكه‌رو دۆستێكی نزیك پێشنیاری پێ كردم كه‌ بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ باری سیاسی مه‌سه‌له‌ی كورد نامیلكه‌یه‌ك بنووسم، به‌ڵام هه‌ر زۆر زوو ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م گیروگرفته‌ به‌ نامیلكه‌ چاره‌سه‌رناكرێ.
به‌ڵێنم به‌ هاواڵه‌كه‌م دا كه‌ خه‌ریكی نووسینی كتێبێك له‌سه‌ر گروگرفتی كورد ده‌بم، به‌داخه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی كوودیتای 1953 كه‌ بووه‌هۆی ڕووخانی حكوومه‌تی نیشتمانی مصدق و زاڵبوونی ڕێژیمی دیكتاتۆری و زۆرداری ، ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی لێ بڕیم كه‌ به‌ڵێنه‌كه‌م بجێ بگه‌یه‌نم، هه‌ل و مه‌رجی تێكۆشانی نهێنی و له‌به‌رده‌ست دا نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی پێویست بۆ دانانی كتێبێكی زانستی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد چه‌ند ساڵی تریش ئه‌م مه‌سه‌له‌ی وه‌ دوا خست، به‌ڵام هه‌ر له‌و وه‌خته‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌و ئاماری پێویست له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستانم به‌ ئه‌ركی خۆم داناو زۆر هاواڵی دڵسۆزیش له‌و باره‌وه‌ یارمه‌تیان دام.
 


1082