1086

باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار

Author: رۆبێرت کیۆساکی

Category: كۆمه‌ڵایه‌تی
Published: 2018
Number of pages: 233
Views on Website: 958
Downloads on Mobile Apps: 8
About this book:
  •  دەوڵەمەندەکان بۆ پارە ئیش ناکەن، پارە ئیشیان بۆ دەکات.

  •  ماڵەکەت سەرمایە و داراییت نییە.

  •  ئەوانەی پارە کۆدەکەنەوە، شکستخواردووەکانن.

ڕابێرت کیوساکی، نووسەری کتێبی "باوکی دەوڵەمەند و باوکی هەژار" لە کتیبە بەناوبانگەکەیدا کە 26 میلیۆن دانەی لێ فرۆشترا، نوسیویەتی: "ئەگەر بۆ پارە ئیش بکەن، نەک هەر هەتا هەن دەوڵەمەند نابن، بەڵکوو هەمیشە لە نێو کێشەی دارایی و پووڵ و پارەدا پەلەقاژەتان دەبێ."
قسەی ئەوانە ئەوەیە کە ئەگەر دەتانەوێ دەوڵەمەند بن ئیش بۆ پارە مەکەن، بۆ وا دەڵێن؟ کلیلی ئەو نهێنییە لە چیدایە؟
کێشەی کۆمەڵگای ئێستای ئێمە ئەوەیە کە زۆربەی خەڵک بەو کارانەوە نووساون کە پێیان خۆش نییە، هەموو هەوڵەکەش لەپێناو ئەو پارەیەیە کە پێی ڕازی نین. ئەوان پێیان وایە ئەگەر زیاتر کار بکەن و پتر خۆیان ماندوو بکەن هەتا ماشێنی لوکس و خانووی گەورەتر و جلوبەرگی ماڕکەی باشتریان هەبێ، ئیدی بەوە وەک کەسانی دەوڵەمەند سەیر دەکرێن.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە دەوڵەمەندەکان بۆ دەوڵەمەند بوون خەریکی کاری دیکەن.
ڕابێرت کیوساکی لە کتێبەکەیدا ئاوای شی دەکاتەوە:
" بۆ دەوڵەمەند بوون پێویست ناکا ئێوە ئیش بۆ پارە بکەن؛ ئەوە پارەکەتانە کە دەبێ ئیشتان بۆ بکا. ئێوە دەبێ تەنیا ئیش بۆ فێربوونی زیاتر بکەن."
بە واتایەکی دی تا ئەو کاتەی ئێوە لە پێناو پارەدا کار دەکەن، هیچ چێژ و قازانجێک لە کارەکەتان وەرناگرن جیا لە پارە، وەک کار و دەوامی ڕۆژانە لە ئیدارە حکومەییەکان. ئێوە لەو جۆرە ئیشانەدا کاتی خۆتان بە پارە دەگۆڕنەوە، بەڵام دەوڵەمەندکان ڕێک پێچەوانەی ئەوە دەکەن؛ ئەوان دێن پارەکانیان بەکار دێنن. ئەوان بە پارەکانیان بەشداری لە کۆرسەکانی فێرکاریدا دەکەن، کاری وەبەرهێنان دەکەن و زیاتر دەوڵەمەند دەبن، بێ ئەوەی کاتەکانیان بەفیڕۆ بدەن. واتە پارەکانیان دەدەن و لە بەرامبەردا کات و پارەی زیاتر وەدەست دێنن.