نهێنییەکانی مۆساد

نووسەر: گۆردۆن تۆماس

بەش: مێژوویی
ساڵی چاپ: 2008
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 564
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 458
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 6
ده‌رباره‌ی كتێب:

لە ئێوارەی هەینی ئەیلولی ساڵی ١٩٢٩ بۆنەیەکی جووەکان لە ئۆرشەلیم بەڕێوەچوو لەبەردەم دیواری گرینۆک کە تاکە شووێنەواری بەجێماوبوو لەئۆرشەلیم، بە هەزاران جوو بەرەو ئەو دیوارە بەجل و بەرگی رەشەوەو بەکتێبی نوێژەوە دەڕۆێشتن، وە لەم بۆنەیەدا رابییەکان (پیاوانای ئاینی جوو) خەڵکێکی زۆریان بۆ ئەم بۆنەیە بانگکردبوو کە ئەمەش هێمایەک بوو بۆ دەرکەوتنی زایۆنیزم لەم ناوچەیەدا، بە چەندین رۆژو مانگ پێشتر قسەو باس لەسەر ئەم بۆنەیە لەو رۆژەدا بڵاوبوویەوەو لەناو عەرەبەکانی فەلەستین دەنگی دایەوە.

لەکاتژمێر ٧ ی ئێوارە بەهەزاران جوو لەبەردەم دیوارە لماوییەکەدا کۆبوونەوەو خەریکی نوێژکردن بوون، بەڵام لەناکاو لە هەموو چواردەوریانەوە لەلایەن عەرەبە موسوڵمانەکانەوە بەردو قوتو شوشەو تفەنگ ئاراستەی جووەکان کراو چەندان جوویان خستە سەر ئەرزو بریندارێکی زۆریان لێکەوتەوە، بەڵام کەس لەم پێکدادانەدا نەکوژرا ئەگەر چی بریندارێکی زۆریان لێکەوتەوە.

هەمان ئێوارە سەرکردە جووەکان لەکۆمەڵگای یوزوف لە فەلەستین لەسەر ئەم رووداوە کۆبوونەوە، هەموویان رایان وابو ئامادەکاری بۆنەکە هیچ کەمتەرخەمییەکی تێدانەبووە تەنها ئەوە نەبێت کە ئاگاداری پێشوەختیان نەبووە بۆ هێرشی عەرەبەکان، یەکێک لەئامادەبووانی کۆبوونەوەکە ئەوەی درکاند کە ئێمە هەر لەسەردەمی شا داود-ەوە بڕوامان بەسیخوڕی بەهێز هەبووە، هەر لەویادا بناغەی دەزگایەکی سیخوری دانرا، هەر لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە دەستیان کرد بەکاری سیخوڕی لەناو عەرەبەکان و زانیاری وایان بەردەست کەوت کە ئاگاداری پێشوەختی هەموو هێرشەکانی عەرەبەکان بوون بۆ سەر ئیسرائیل.


1088