1090

حەللاج

Author: عەباس ئەرنائوت

Category: رۆمان
Published: 2016
Number of pages: 326
Views on Website: 471
Downloads on Mobile Apps: 8
About this book:

هەمیشە ئەو کەسانەی بە ئاقارێکی جیاواز لە ئاقاری باو بیریان کردۆتەوە و خەونەکانیان جیاواز بووە لە خەونی خەڵکێکی عەوام و ویستوویانە بە چەکوشی هزر و ڕۆح بتەکانی کۆمەڵگا و سیستمی دژە گۆڕانکاری و سەقامگیرخواز؛ تێکبشکێنن، ئامانجی ڕق و تۆڵەی خەڵکانێک بوون کە نەیانویستووە وەهمی ئاسوودەییان لێ بشێوێت و دەسەڵات و پێگەیان لێ تێکبدرێ. چونکە ئەوانە وەکو ئەو نوستووانە وەهان کە بە بێدارکردنەوە و بەئاگاهێنانەوە؛ ڕیتمی خەو و خەیاڵاتیان تێکدەچێت، هەربۆیە چەندیان پێ بکرێ؛ دژایەتیی ئەو کەسە ڕۆحبێدارانە دەکەن و بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێ ئاسەواریان لە مێژوودا بسڕنەوە. لەکاتێکدا مێژووی ڕاستەقینە ئەو مێژووەیە کە ئەو ئینسانە یاخییانە دروستی دەکەن، نەک ئەوانەی شەپۆل و تەوژمی ڕۆژگار چۆن بوو، بە هەمان ئاڕاستە لەگەڵیدا دەڕۆن و هەڵبەتە ئاشکرایە کە زۆربەی کات چارەنووسی ئەو جۆرە کەسانەش، یان ناوزڕاندن و دوورخستنەوە، یان زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان و، یاخود کوشتن و لەخاچدان بووە، هەروەکچۆن ئەمە چارەنووسی حوسەینی کوڕی مەنسووری حەللاجیش بوو. ئەو حەللاجەی مایەی گفتوگۆ و مقۆمقۆ بوو و، کاریگەریی نەک هەر لەسەر چواردەوری خۆی هەبوو، بەڵکو بگرە گەیشتە هیندستان و تورکیا و ئێران و تەنانەت لە سەدەکانی دواتردا گەیشتە ئەوروپاش، تا ئەو ڕادەیەی بیرمەندێکی گەورەی وەکو (لویس ماسینیۆن) بەشێکی زۆری ژیانی خۆی بۆ نووسین و توێژینەوە لەسەر ئەم کەسێتییە ناوازەیە تەرخان کرد و لەمڕووەشەوە؛ کتێبی “ئازارەکانی حەللاج”ی، بە یەکێک لە کتێبە گرنگ و سەرچاوە دەوڵەمەندەکان لە قەڵەم دەدرێ.

حەللاج کێ بوو؟
ئەبولموغیس حوسەینی کوڕی مەنسووری حەللاج لە ساڵی ٢٤٤ك بەرامبەر بە ٨٥٧ یان ٨٥٨ی زاینی لە دێی “توور”ی سەر بە شاری “بەیزا” لە هەرێمی فارسی باکووری شاری شیراز هاتۆتە دونیاوە. باپیرەی کابرایەکی زەردەشتی بووە، باوکیشی هەللاج (حەللاج) بووە. ئەو هێشتا لاوێکی مناڵ بووە کە خێزانەکەیان چوون بۆ “واسیت” لە عیراق. سەبارەت بەوەش کە بۆچی نازناوی “حەللاج”ی دراوەتە پاڵ، قسە و باسی جیاواز هەیە. لەوانە ئەوەی کە باوکی هەللاج بووە، هەروەها پێی وتراوە هەللاجی نهێنییەکان، لەبەرئەوەی پەردەی لە ڕووی نهێنییەکانی یەکتاپەرستان هەڵماڵیوە. هەروەها هۆکاری تریش هەن کە زیاتر خەیاڵ بە سەریدا زا