دە رۆژ لەگەڵ داعش

نووسەر: یۆرگن تۆدنهۆڤەر

بەش: مێژوویی
ساڵی چاپ: 2017
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 354
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 739
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 5
ده‌رباره‌ی كتێب:

ڕۆژنامەنووسی (ئەڵمانی یورگن تۆدنهۆڤەر) بۆ ئەبووبەكر بەغدادی "زۆر حەزم دەكرد كە ڕۆژێك دەوڵەتێكی ئیسلامی ببینم، چونكە ئەم دەوڵەتە ئیسلامییە دەیتوانی لە ئارامیدا دژی نادادپەروەری و خۆ بەزلزانینەكانی ڕۆژئاوا بوەستێتەوە، زۆر بە داخەوەم كە دواجار بە حكومەتێكی دژە ئیسلامی ئاشنا بووم"

یورگن تودنهۆڤەر یەكێكە لە ڕۆژنامەنووسە جیهانییەكان، ئەو لە زۆربەی جەنگەكانی ئەم سەردەمە ئامادەگی هەیە، زۆرینەی ئەو كارانەی دەیكات كەم ڕۆژنامەنووس دەتوانێت خۆیان لە قەرە بدات، چونكە لە پێناوی دەرخستنی حەقیقەتی ڕووداوەكان و دەرخستنی دیوە شارەوەكەیان تۆدنهۆڤەر یاری بە مەرگی خۆی دەكات. بۆیەش ئەو جگە لای بەشێك لە وڵاتە زلهێزەكان نەبێت كە وەك سیخوڕ و دوژمن وێنای دەكەن، ئەگینا لای زۆرینەی وڵاتانی جیهان بە كەسێكی ڕاستگۆ دراوەتە قەڵەم.
تودنهۆڤەر كەسێكی مەسیحییە بەڵام هەمیشە لە نووسینەكانی دا بە دیدێكی سەربەخۆی میانڕەویانە بەرگری لە مافەكانی موسڵمانان دەكات و گرفتەكانیان بۆ جیهانی ڕۆژئاوا شیدەكاتەوە، بەم كارەشی بووەتە كەسێكی خۆشەویست و ناودار لە جیهانی ئیسلامی دا. یورگن دوای ئەوەی گەشتی بۆ قەڵەمڕەوی داعش مسۆگەر دەبێت بە گومانێكی زۆرەوە ڕوو لەم ناوچەیە دەكات، ئەو دە ڕۆژ لە ژێر دەسەڵاتی داعش بە پاراستنی تەواوی ئاسایشیەوە  دەمێنێتەوە.

 


1111