ئەلفبێی نوێ

نووسەر: ئیبراهیم ئەمین باڵدار

بەش: منداڵان
ساڵی چاپ: 2013
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 82
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 1192
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 6
ده‌رباره‌ی كتێب:

( ئه‌لف و بێی نوێ ) ی مامۆستا باڵدار وه‌ك شاكارێكی زیندووی پراكتیكی سه‌ركه‌وتووانه‌ نیو سه‌ده‌ زیاتره‌ نه‌وه‌له‌دوای نه‌وه‌ فرچكیان به‌ ئه‌لفبێیه‌كه‌ی باڵدارگرتووه‌ . له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی (كتێبی باڵدار ) تاراده‌یه‌ك ته‌وه‌ری بنچینه‌یی بابه‌ته‌كه‌مانه‌ ، باسكردن زیاتر هه‌ڵده‌گرێت
ــ باڵدار له‌ ساڵی 1920 ز له‌ گه‌ڕه‌كی سابوونكه‌رانی شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌
ــ له‌ ساڵی 1939 ـ 1940 ز ( دار المعلمین ) ی ریفی له‌ به‌غدا ته‌واو كردووه‌
ــ له‌ ساڵی 1949 بڕیاری له‌چاپدانی كتێبه‌كه‌ی درا به‌كلیشه‌ی ده‌ستنووسی خۆشنووس (صبری الخگاگ ) و وێنه‌ كێش ( حاجی سوعاد سه‌لیم ) وێنه‌كانی كێشاوه‌
ــ له‌ ساڵی 1951 ز به‌ شێوه‌ی كلێشه‌ی چاپ له‌ چاپخانه‌ی ( النجاح ) بڵاو كروه‌ته‌وه‌ 
ــ له‌ ساڵی 1953 ز به‌ وێنه‌ی جوان و ره‌نگاوره‌نگ له‌ لایه‌ ن ( به‌دیع بابه‌جان ) رازێنراوه‌ته‌وه‌
ــ له‌ ساڵی 1956 ز جارێكی تر وێنه‌كان له‌ لایه‌ت خاتوو ( تروودی میتلمان ) كێشراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ دیمه‌نی وێنه‌كان وكه‌سایه‌تییه‌كان و جل و به‌رگیان تێهه‌ڵكێشی شارستان و لادێ یه‌
ــ له‌ ساڵی 1949 تا ساڵی 2012 ز به‌رده‌وام گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هتووه‌ و له‌ لایه‌ن چندین لێژنه‌و مامۆستایانی پسپۆڕی ئه‌لفبێ ده‌ستكاری كراوه‌ ، له‌ سالچی 2000 ز به‌سه‌ره‌وه‌ ساڵانه‌ له‌ لایه‌ن به‌شی پڕۆگرامه‌كان له‌ وه‌زاڕه‌تی په‌روه‌رده‌ هه‌ڵه‌چنی وبژاركردنی بۆ كراوه‌ ده‌ستكاری خاڵبه‌ندی و شێوه‌ی نووسینی پیته‌كان كراوه‌ 


1114