بەرهەمهێنانی کارەبا لە ووزەی خۆر

نووسەر: زیاد بابان

بەش: زانستی
ساڵی چاپ: 2017
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 109
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 400
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 3
ده‌رباره‌ی كتێب:

لە دونیای مۆدێرندا پەیداکردنی ووزە هەم گرفتی هاوڵاتییەیەکی سادەیە وهەمیش گرفتی گەورەی حکومەت و دەوڵەتانە، لە رابردوودا خەڵوزی بەردین وئیستاش نەوت سەرەکیترین سەرچاوەکانی پەیداکردنی ووزە بوون، گاریگەرییە نەرێنییەکانی خەڵوز و نەوت لە سەر ژینگە و گەرم داهاتنی گۆی زەوی، هۆکاری سەرەکی گرنگیدان بوون بە ووزەی خاوێن وەک ووزەی خۆر و با ئاو .هتد .

 

بەڵام یەکێک لە گرفتەکانی ووزەی خۆر ئەوەیە کە پانێلەکانی جیگایەکی زۆر داگیر دەکات، بۆ نمونە ئەمە بۆ وولاتێکی وەک یابان گرفتیکی گەورەیە بەهۆى ئەوەی یابان لە هەزاران دورگه‌ی بچووک پێکهاتووە، کە به‌به‌راورد به‌زۆری دانیشتوانكه‌ى خاکێکی کەمی هەیە  لەوە دەچێت ئەمەش ( له‌گەڵ گرنگیدانی زۆری بە ووزەی ئەتۆم) هۆکارێکی دیكه‌بێت کە یابان لە بەرهەمهێنانی ووزەی خاوێندا لە پاشە بە بەراورد بە وڵاتانی کەی وەک ئەوروپا و چین.

 

ئیلۆن موسک، پێیوایە ئەگەر بتەوێت بە ووزەی خۆر تەواوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رۆشن بکەیتەوە ئەوا پێویستت بە ١٠٠ میل دوجا رووبەر دەبیت (پێئەچیت ئەمە بۆ ووڵاتێکی وەک ئەمریکا زۆر نەبێت چونکە ئەم روبەرە تەنها گۆشەیەکی کەم لە ووڵایەتێکی وەک تەکساس یان ئۆتاها ی دەبێت، بەڵام وەک ووتمان بۆ زۆریک لە ووڵاتانی کە گرفتێکی گەورەیە)، بۆیە ئیلۆن موسک پلانیکی سادەی هەیە بۆ دەربازبوون لەم گرفتە ، ئەویش بەکارهێنانی رووبەری سەرەوەی باڵەخانەکانی نیشتەجێبوونە، بەمەش بە تیرێک دوو ئامانج دەپێکێت، هەم ووزە بەرهەم دەهێنریت و هەمیش خۆ لە بە هەدەردانی زەوی دەپارێزێت.

 

هەرێمی کوردستان سروشتیکی یەکجار لەباری هەیە بۆ ووزەی خاوین، بە تایبەت ووزەی خۆر، چونکە زۆربەی رۆژەکانی ساڵی خۆرەتاوە، ئەگەر لە ئێستادا بەرهەمهێنانی وزەی خۆر لە سەر باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون بۆ حکومەتێکی ناکارامەی وەک هەرێم ئەستەم و دژوار بێت، دەکرێت کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی باڵەخانەی نیشتەجێبوون هانبدرێت سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنان لەم مەیدانە بکەن و کارەبای ئەو یەکانەی دروستی دەکەن بە ووزەی خۆر دابین بکریت. بۆ ئەمەش دەکریت لە گەڵ کۆمپانیای پسپۆری بواری کارەبا هاوئاهەنگی بکرێت وقازانج و تێچوونی پرۆسەکە لە مەودای دووردا لێکدانەوەی بۆ بکرێت.


1134