تواناكانت به‌ ئاگا بێنه‌و ئاینده‌ دروست بكه‌

نووسەر: د. ئیبراهیم فەقێ

بەش: دەروونزانی
ساڵی چاپ: 2009
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 126
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 136
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 2
ده‌رباره‌ی كتێب:

كچیكی ته‌مه‌ن 19 ساڵ سه‌ردانی كردم بۆ نوسینگه‌ی ڕاوێژكاریه‌كه‌م، ده‌گریا، گریانێكی نائاسایی، كاتێ باسی باوكی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت وتی زۆر ڕقم لێیه‌تی، به‌رگه‌ی ناگرم، خۆكوژیم پێباشتره‌ له‌م حاڵه‌م، زۆریش هه‌وڵی خۆكوژی داوه‌ له‌به‌ر توندوتیژی باوكی، جارێكیان چاوم به‌ باوكی ئه‌و كچه‌ كه‌وت له‌ یه‌كێك له‌ كۆڕه‌كانمدا، هه‌ركه‌ بینیمی ده‌ستپێشخه‌ری كردو وتی: زۆر پێویستم به‌تۆ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریم بكه‌یت له‌و كێشه‌یه‌دا، من ده‌مه‌وێت زیاتر نزیك بمه‌وه‌ له‌ كچه‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌و ڕوم تیناكات منیش ناتوانم به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، بڕوانه‌ ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه‌ ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌و باوكه‌، كچه‌كه‌ش حه‌زی له‌ دوركه‌وتنه‌وه‌یه‌، حه‌زی به‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌، حه‌زده‌كات دره‌نگ بچیته‌وه‌ بۆماڵ، بیری ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ده‌كرده‌وه‌، له‌ وانه‌كانیدا ده‌رنه‌ده‌چوو، چاوه‌ڕوانی هیچ شتێكی ئه‌رێی نه‌ده‌كرده‌وه‌ ته‌نها له‌ نه‌رێكان پێشوازی ده‌كرد، گوایه‌ باوكی ده‌یه‌وێت كۆتو به‌ندی بكات، یان توندوتیژبێت له‌ گه‌ڵیدا.
 


1199