چەتەکانی خودا

نووسەر: عەبدولرەزاق جوبران

بەش: ئایینی
ساڵی چاپ: 2017
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 403
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 284
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 1
ده‌رباره‌ی كتێب:

{ درۆی ئەمڕۆ لە درۆی دوێنێ ناچێت ، ئەوەی لە سەرەتای کتێب دەنوسێت وەک ئەوە نیە لە کۆتاییەکەی دەنوسێت} ئەگەر سەیری مێژووی ئیسلام بکەین دەبینین هەمیشە کێشە هەبووە لە دوای مردنی پێغەمبەرەوە کە دابەش بوونەتە سەر دوو لایەن، لایەنێکیان دەیان ویست هەموو شتێک حەڵاڵ بکەن بۆ تێرکردنی حەزوو ئارەزوەکانیان لە ژێر ناوی فتوحات و قورئان و فەرموودەکان . بەڵام لاکەی تریان دەیان ویست یەکسانی و ئازادی بۆ ئەم دوونیایە بەدی بهێنن کە ئەویش لە ڕێگەی بونگەرای دێنەکەوە وە زیاتر لە ڕێگای مرۆڤ دۆستیەکەیەوە. 
دەبینین لە فتوحاتەکاندا زۆر بە زەقی ئەو دیاردەیە دەرکەوت کە لەو کاتەدا حەز بۆ شەڕ لە پێناو دەستکەوتنی ماڵ و سامان و ئافرەت بە پلەی یەکەم دەبینرا وەک لە بڵاو کردنەوەی ئاکاری ئیسلامی بۆیە زۆرێک لە سەرکردەکان ئەو کارانەیان نەکردوو بەشداریان نە ئەکرد.
نوسەر لەم کتێبەدا زیاترلە لایەنی بونگەراییەوە خوێندنەوەی بۆ ئیسلام کردووە کە زیاتر چەخت دەکاتە سەر مسوڵمان بوون بە دڵ نەک بە زۆر و بە باج سەندن بۆیە دەڵێت {گەوهەری ئاین ئەوەبێت چۆن هەڵسوو کەوت لە گەڵ مروڤدا دەکەیت نەک چۆن هەڵسوو کەوت لەگەڵ خودادا دەکەیت } بۆیە لە ژێر ناوی اڵلەواکبر دا زۆر کاری نەشیاویان ئەنجام داوە تا حەزو ئارەزوەکانیان تێر بکەن . 
نوسەر دەڵێت {جۆری دڵەکەت دەتکاتە کەسێکی بە ئابرو یان سووک و ریسوا نەک جۆری جەستەت، بە هەمان شێوە جۆری کردارەکەت دەتکاتە ئیماندار یان کافر نەک جۆری پەرستگاکەت} لەبەر ئەوە خۆشەویستی بۆ خودا و رق لێبوونەوە لە خەڵکی قەت پێکەوە کۆ نابنەوە چونکە خودا نەیوتوە ڕووبکەنە من و پشت بکەنە خەڵکی. ‌بۆ دیاریکردنی پلەو پایە لەلای خودا هەمیشە وا باش بووە کە پلەو پایەی خۆت لەلای خودا لە روانگەی پەلەو پایەی خۆت لەلای خەڵکی دیاری بکەیت .
یەکێک لەو کێشانەی کە ئیسلام تێیکەوت ئەوە بوو کە خەڵک لە ترسەوە بوونە مسوڵمان ئەویش لە کاتی فتوحات دا بۆیە قەت مسوڵمانی راستەقینەیان لێ دروست نەدەبوو تەنها بە رواڵەت مسوڵمان ئەبوون نەک وەک دڵ و کردار. علی کوری ئەبی تالب دەڵێت [تۆ لەبەر بەهەشت و ترسی ئاگر ناپەرستم ،بەڵکو تۆم بە شایستەی پەرستن بینی بۆیە دەتپەرستم].....
نوسەر دەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێ کە مسوڵمانیەت لە دڵ و کرداردایە و لە چاکە کردنە لەگەڵ مرۆڤدا نەک نوێژ و ڕۆژوو سرودەئاینیەکان ،ل


1213