* بیرۆکه‌ی ئه‌م ڕۆمانه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ هه‌ر له ده‌ستپێکی رۆمانه‌که‌دا سه‌رده‌می ئێستا وه‌ک سه‌رده‌می دڵشکان ناوده‌به‌یت، ئایا بیرۆکه‌که له‌مه‌وه هاتووه؟ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می دڵشکانه؟
– به‌ڵێ ڕاسته ئه‌م ڕۆمانه باسی دڵشکان ده‌کات و به‌دوای ماناکانیدا ده‌گه‌ڕێ و دهشیخاته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام ته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا باسی زۆر شتی تر ده‌کات له‌وانه دڵڕه‌قی مرۆڤ به‌رامبه‌ر خۆی و ده‌وروبه‌ری. ئایا مرۆڤ چه‌ندێ به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر دڵڕه‌قی خۆی و تاچه‌ندێ وشیاره به‌رامبه‌ری؟ دوو پرسیاری زۆر گرنگ که کاراکته‌ره‌کانی ئه‌م ڕۆمانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیورووژێنن. بۆ نموونه من خۆم هیچ کاتێک له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم مرۆڤ سه‌ربه‌ست بێت له‌وه‌ی خۆی بکوژێت. من خۆم خۆکوشتن به کرده‌وه‌یه‌کی زۆر دڵڕه‌قانه ده‌بینم، دڵڕه‌قانه به‌رامبه‌ر به خود و به‌رامبه‌ر مرۆڤه خۆشه‌ویسته‌کانی ده‌وروبه‌ر، به‌ڵام له‌م ڕۆمانه‌دا کرده‌یه‌کی له‌و جۆره‌م خستۆته ژێر پرسیاره‌وه. به‌ڵێ ڕاسته ئینسان سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی بژی یان نا، به مانا سارته‌رییه‌که‌ی ئینسان ئازاده و به ئازادی له‌دایک ده‌بێت، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌م ئازادییه تا کوێیه و ئایا بۆی هه‌یه به ئازادیش بمرێت؟ به‌ڵام لای من مرۆڤ ده‌بێ هێنده خۆپه‌رست نه‌بێت و هه‌میشه جورئه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێت پێش خۆکوشتن پرسیارێک بکات، من ئ