بەشێک له‌ بیرەوەرییەکانی مام جەلال

نووسەر: مەعد فەیاز

بەش: ناوداران
ساڵی چاپ: 2009
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌: 273
ژمارەی بینین لە ماڵپەڕ: 309
ژمارەی داونلۆد لە ئاپی مۆبایل: 1
ده‌رباره‌ی كتێب:

مام جه‌لال ئه‌مڕۆ وه‌ك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان سیاسه‌تمه‌دارێكی ناودارو لێهاتووه‌، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشدا هه‌مان قورسایی و كاریگه‌ریی هه‌یه‌و گه‌لێك له‌و رووداوه‌ ئیجابیانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ مه‌یدانی سیاسی و ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ رووده‌ده‌ن، به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ شوێن په‌نجه‌ی ئه‌ویان پێوه‌ دیاره‌.
ئه‌م كتێبه‌ به‌شێكی كه‌مه‌ له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی مام جه‌لال، گێڕانه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیانه‌یه‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس (مه‌عد فه‌یازه‌و)ه‌وه‌ له‌ رۆژنامه‌ی (الشرق الاوسگ)ی له‌نده‌نی به‌ زمانی عه‌ره‌بی بلاوكراوه‌ته‌وه‌ و (سۆران عه‌لی) وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌گه‌ر چی دیدارێكی درێژخایه‌نی رۆژنامه‌وانییه‌، به‌لام به‌ركوڵێكی به‌پێزو پڕ بایه‌خه‌و پڕه‌ له‌ زانیاری به‌ كه‌ڵك بۆ ده‌رخستنی قۆناغێكی گرنگی مێژوویی و بزوتنه‌وه‌ی سیاسی كورد و سیاسی كه‌سایه‌تێكی تێكۆشه‌ری ناسراوی گه‌له‌كه‌مان. خاوه‌نی ئه‌م بیره‌وه‌رییانه‌، كه‌سێكی به‌ توانا، ئازاو لێهاتوه‌ ، له‌ ئێستادا وه‌ك شه‌خسیه‌تێكی گه‌وره‌ی كورد و عیراقی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ ته‌واوی دونیادا ناسراوه‌، وورده‌كارییه‌كانی ژیانی و چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی خه‌بات و قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی تێكۆشانی له‌م دیداره‌ به‌ شێكیانی له‌ خۆ گرتووه‌، كارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م پیاوه‌ گه‌وره‌یه‌یان له‌ دووره‌وه‌ ناسیوه‌. خوێنه‌ر به‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌رده


1220