
مەملەکەتی عیشق
- Author:
- ماکوان کەریم
18,000 IQD
Pay on delivery
Pay when your books arrive.
Delivery across supported areas in Iraq
Choose your area at checkout for the delivery fee.
About this book
ڤالانتاین بەهانەیەکە بۆ ئەوکەسانەی دنیایان خاڵییە لە مەحوی و نالی و دیلان، نەک بۆ من کە هەموو ڕۆژێک بەهانەیەک دروست دەکەم، تا لە ڕووداوی چاوەکانتدا شیعرێک بنووسم؛ نەک بۆ من کە مەحەبەت و خۆشەویستی لە تەواوی لاپەڕەکانی ڕۆژژمێرەکەمدا خەتی لێ دراوە. باشتر وایە بزانیت لەو دنیایەی کە من لێ دەژیم، تەواوی ڕۆژەکانی تایبەتە بە تۆ، تەنانەت ڕۆژی لەدایکبوونیش؛ تەنانەت ئەو ڕۆژەشم کە نیگام بۆ هەمیشە لە بێ موحیببەتیی ئەهلی ئەم زەمینە وەردەگێڕم. خەیاڵی تۆ پەرداخێک ئاوە کە هەموو شەوێک لە لای سەرمەوە دایدەنێم، نیوەشەوان لە خەوی نەبوونی تۆدا ڕادەچڵەکێم و قومێکی لێ دەنۆشم و ئارام دەبمەوە، ئەم چیرۆکەش بەردەوامە... نیوەشەوان، مانگ لە تاقی ئاسماندا جێگای خۆش کردووە، تۆش لە دڵی مندا. گێنگڵ دەدەم، لەگەڵ هەر ترپەیەکی دڵدا لێت نزیک دەبمەوە؛ بەم شێوەیە ئەم شەوەم لەگەڵ تۆدا دەگوزەرێنم. ئەی سبەینێ بێ تۆ چی بکەم؟ هەندێک جار گەرمیی وتەی «خۆشم دەوێیت» لە هەموو جلوبەرگێک گەرمترە. تەنیایی ڕووداوێکی سەختە کە هەموو شەوێک خۆی دەهاوێتە باوەشم. کەم دڵتەنگم؟ کەم جێگای خاڵیم هەیە؟ باران هەر دەبارێت و دەبارێت، شەوان کە دڵتەنگت دەبم لەم شان بۆ ئەو شان تل دەدەم؛ وەکو ماسیی هەڵپڕاو لە دەریا، خۆزگە دەتبینی چۆن گیان دەدەم! من وام دەزانی دەبێت ساڵەکان تێپەڕن، تا هەر جارێک و ساڵێک گەورەتر ببیت، بەڵام ئەمە ڕاست نییە؛ ئەم ڕووداوە دەکرێت لە یەک شەودا ڕوو بدات! وتی: لە بیرم مەکە، من لە هیچ شەقامێکدا لەگەڵ تۆ پیاسەم نەکردووە! زمانم لاڵ بوو کە پێی بڵێم ڕاست دەکەیت کە پیاسەمان نەکردووە، بەڵام لە تەواوی کۆڵانەکانی ئەم سلێمانییەدا هەمیشە لە یادی تۆدا بووم. دەمەوێت لەم مەملەکەتەدا ببمە زەوی و لە ڕووداوێکی گەردوونیدا لە دەورت بگەڕێم، تا ببینیت چ خۆرێکیت لە ژیانی مندا؛ تا ببینیت چۆن گیانم دەبەخشێت بە گەرمیی بوونت!
Details
- Publisher
- تەفسیر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
- Language
- کوردی
- Pages
- 456
- Binding
- Hardcover
- Edition
- 7
- Publication year
- 2027
- ISBN
- 9789922775845