Skip to content
گۆڤاری سایکۆفێر (ژمارەی دووەم)

گۆڤاری سایکۆفێر (ژمارەی دووەم)

Author:
کۆمەڵێک پسپۆڕ

4,000 IQD

  • Pay on delivery

    Pay when your books arrive.

  • Delivery across supported areas in Iraq

    Choose your area at checkout for the delivery fee.

Sold byپڕۆژەی سایکۆفێرPublisherErbil

About this book

خوێنەری هێژا، ئەوەی لەنێو دەستەکانتدایە، بەرهەمی خەون، ئیرادە و خۆنەویستیی کۆمەڵێک گەنجە کە باوەڕیان بە گۆڕانکاری هەیە. کاتێک بڕیاری دەرکردنی ژمارەی یەکەمی گۆڤاری «سایکۆفێر»مان دا، ڕووبەڕووی گەورەترین ئاڵەنگاری بووینەوە: کۆمەڵێک گەنج بووین، سەرمایە و پاڵپشتییەکی ماددیمان نەبوو، بەڵام خاوەن سەرمایەیەکی گەورەتر بووین، باوەڕمان بە یەکدی و بە ئامانجەکەمان بوو. ​هەر بۆیە، لە داڕشتنی وتارەکانەوە بگرە، تا نەخشەسازی، چاپکردن و بڵاوکردنەوە، هەموومان خستە سەر شانی خۆمان. لێرەدا چیرۆکە جوانەکان دەست پێ دەکەن؛ چیرۆکگەلێک کە دەیسەلمێنن ڕۆحی مرۆڤایەتی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکەوەیە. یەکێک لە ئەندامانمان، سەرەڕای ماندووبوونی کاری ڕۆژانەی، بڕێکی بەرچاو لە داهاتی خۆی بەخشی. یەکێکی تر، دوایین پاشەکەوتی گیرفانی پێشکەش کرد و وتی: «هەموو ئەوەی هەمە ئەمەیە، با قوربانیی ئەم خەونەمان بێت.» گەنجێکی دیکە، ئەوەندە سەرقاڵی کار بوو، کە نەیتوانی خۆی ڕووبەڕوو بێت، بۆیە لە ڕێگەی هاوڕێیەکەوە هاوکارییەکەی گەیاند و دوو ئەندامی خۆنەویستیش، تەنها لە پێناو ئەوەی گۆڤارەکە بگاتە پێشانگەی نێودەوڵەتیی پەرتووکی سلێمانی، چەندین ڕۆژ لەسەر ئەرکی خۆیان لە هەولێرەوە ڕێگەی سلێمانییان گرتەبەر. ​ئەمانە نموونەی زیندووی ئەو ڕۆحە بەرزەن کە لەم سەردەمە پڕ لە بەرژەوەندیی ماددییەدا، وەک چرایەک دەدرەوشێنەوە. هەر ئەم ڕۆحییەتەش بوو کە مامۆستای بەڕێز، پ.ی.د. محەمەد تەها حوسێنی سەرسام کرد و وای لێ کرد بڵێت: «کۆمەڵە گەنجێک کە زۆربەیان قوتابیی من بوون و ئێستاش هەندێکیان لامان ماون، ئەوەندە بە گەرموگوڕی شانیان دایە بەر بەرپرسیارێتییەکی گەورە، لای خۆمەوە پێم وابوو خەونێکە و تێدەپەڕێت. بەڵام هەم سایکۆفێر خەونەکەی خەونانی هێنایە دی و هەم بەم دواییانەش لە هەوڵێکی دیکەی قورسیاندا گۆڤارێکیان هەر بە ناوی سایکۆفێر لە مەحاڵەوە کردە واقیع. بابەتەکان هەستێکی ئەکادیمییان تێدایە و پێشبینی ئەوەی لێ دەکەم ببێتە گۆڤاری ژمارە (١)ی دەروونزانی.» ​بەو هێز و ئیرادەیەی ژمارەی یەکەمی لەدایک بوو، ئەمڕۆ سنوورەکانی بڕیوە. لەم ژمارەیەدا، شانازییەکە دووهێندەیە، چونکە بە کردەوە و باوەڕەوە، ئەو پەیامە دەیکەینە واقیع کە دەڵێت: «بەیەکەوە بێئومێدی تێکدەشکێنین، بەیەکەوە ڕەگی زانست دەچێنین.» ​بۆ یەکەمین جار لە مێژوودا، قەڵەم و هزری دەروونزانانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە یەک بەرگدا کۆ دەکەینەوە. ئەمە دەستکەوتێکە بۆ هەموو کوردێک و هەنگاوێکی کردارییە بەرەو ئەو باوەڕەی کە دەروونی ئێمە، وەک خاکەکەمان، یەکپارچەیە. ئێمەیەک کە لەوانەیە خاکەکەمان دابەش کرابێت، بەڵام ئازار و هیوا و خەونەکانمان هاوبەشن. ​چاوەڕوان بن، ئەمە تەنها سەرەتای چیرۆکەکەیە. کاری گەورەتر و دەستکەوتی زیاتر لە ڕێگادایە. سوپاسێکی بێپایان بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە بە وشەیەک، بە دینارێک، یان بە ساتێک لە کاتیان، هاوکارمان بوون لە بەدیهێنانی ئەم خەونەدا. ​ڕا و پێشنیاری ئێوە بنەمای سەرەکیی کارکردن و پێشکەوتنی ئێمەیە. بەمەبەستی ناسینی کەموکوڕییەکان و باشترکردنی ئاستی ئەکادیمیی کارەکانمان، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە فیدباک و تێبینییەکانتان دەکەین. ​دەتوانن بۆ گەیاندنی سەرنجەکانتان، هەروەها بۆ هەر نیازێکی هاوکاری و کاری هاوبەش، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان یان ئیمەیڵی سایکۆفێرەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن. ​سەرنووسەری گۆڤاری سایکۆفێر ٧ی تەمووزی ساڵی ٢٠٢٥ ناوەڕۆک لاپەڕە 06 | چاوپێکەوتنی تایبەت * بابەت: چیرۆکی گۆڤارێکی دەروونزانی لە باکووری کوردستان * چاوپێکەوت: دەستەی گۆڤاری (Psychology Kurdî) | باکووری کوردستان لاپەڕە 08 | دەروونزانی کەسایەتی * بابەت: کەسایەتی لە ڕوانگەی پرۆفیسۆرێکی کوردەوە؛ لەنێوان «گەیوو» و «گەنیوو»دا * زانیاریی زیادە: پێشنیاری پەرتووک: پەرتووکی «هەڵچوونەکان، بنەما دەروونی و کولتوورییەکان» * نووسەر: د. محەمەد تەها حوسێن | هەولێر - باشووری کوردستان لاپەڕە 10 | دەروونزانی ئەرێنی * بابەت: خۆڕاگری دەروونی: هێزی هەستانەوە لەدوای سەختییەکان * نووسەر: براهیم ئاڵووچی | ماردین - باکووری کوردستان لاپەڕە 12 | دەروونزانی گەشە * بابەت: کاریگەریی بە تەنیا جێهێشتن لەسەر دەروونی منداڵ * زانیاریی زیادە: ڕوونکردنەوەی وێنەیی: تیۆریی پەیوەستبوون (Attachment Theory) * نووسەر: سۆران محەمەدی | سەقز - ڕۆژهەڵاتی کوردستان لاپەڕە 16 | دەروونزانی بوونگەرایی * بابەت: دڵەڕاوکێی بوونگەراییانە (قەلەقی وجودی) * زانیاریی زیادە: پێشنیاری پەرتووک: پەرتووکی «بەرەو دەروونزانیی بوونگەرایی» * نووسەر: شامل باپیر | دێرک - ڕۆژئاوای کوردستان لاپەڕە 20 | چارەسەری دەروونی * بابەت: کارکردن لەگەڵ شەرم لە چارەسەری گەشتالتی و چارەسەرییە پەیوەندییەکان * زانیاریی زیادە: ڕوونکردنەوەی وێنەیی: گەشتالت؛ لە تێگەیشتنی مێشکەوە بۆ چارەسەری دەروون * نووسەر: سەرکار عەبدولموتەڵب مستەفا | خەلیفان - باشووری کوردستان لاپەڕە 24 | دەروونشیکاری * بابەت: دەروونشیکاری؛ ناوێکی دیار و ناوەڕۆکێکی قووڵ * زانیاریی زیادە: ڕوونکردنەوەی وێنەیی: چەمکی دەروونشیکاری * نووسەر: نوێنەر یاسین محەمەد | هەولێر - باشووری کوردستان لاپەڕە 28 | چارەسەری دەروونی * بابەت: شیزۆفرینیا و وێنەکێشان * زانیاریی زیادە: ڕوونکردنەوەی وێنەیی: شیزۆفرینیا (Schizophrenia) * نووسەر: دکتۆر عومەر ڕەسووڵ | سلێمانی - باشووری کوردستان لاپەڕە 32 | دەروونزانی کۆمەڵایەتی * بابەت: لەپشت ماشینەکانەوە؛ میدیا چۆن بێدەنگانە دەروونمان دەشێوێنێت؟ * نووسەر: د. هەرێم نەریمان مەحموود | کۆیە - باشووری کوردستان لاپەڕە 36 | دەروونزانی پەروەردەیی * بابەت: مامۆستا و جۆرەکانی زیرەکی؛ بیردۆزی فرەزیرەکی بە نموونە * زانیاریی زیادە: ڕوونکردنەوەی وێنەیی: تەکنیکی «ئاستەنگیی خوازراو - desirable difficulties» * نووسەر: ئیدریس محمدی | سۆران - باشووری کوردستان لاپەڕە 38 | دەروونزانی دەماری * بابەت: سیندرۆمی کۆتارد (Cotard's Syndrome) کاتێک مرۆڤ باوەڕی وایە بوونی نییە * نووسەر: ئەندامانی سایکۆفێر | باشووری کوردستان نوێترین توێژینەوەکان: لاپەڕە 40 | دەروونزانی مەعریفی - دەروونزانی دەماری * بابەت: چارەنووسی مێشکی مرۆڤ لە سەردەمی ژیریی دەستکرددا * وەرگێڕان: ئەندامانی سایکۆفیز | ساڵی توێژینەوە: ساڵی (٢٠٢٤) لاپەڕە 42 | دەروونزانی دەماری - دەروونزانی کلینیکی * بابەت: دۆزینەوەی ئەو ناوچەیەی مێشک کە بەرپرسە لە خەمۆکی * وەرگێڕان: ئەندامانی سایکۆفیز | ساڵی توێژینەوە: ساڵی (٢٠٢٤) لاپەڕە 44 | دەروونزانی مەعریفی * بابەت: ستراتیژییەکی نوێ بۆ گۆڕینی بیرکردنەوە و بەرەنگاربوونەوەی زانیاریی هەڵە * زانیاریی زیادە: ڕوونکردنەوەی وێنەیی: بیردۆزی ناهەنگیی مەعریفی (Cognitive Dissonance) * وەرگێڕان: ئەندامانی سایکۆفیز | ساڵی توێژینەوە: ساڵی (٢٠٢٤)

Details

Publisher
پڕۆژەی سایکۆفێر
Language
کوردی
Binding
Paperback
Edition
2025

Other parts of this book