
تراوما؛ تیۆرییەکی کۆمەڵایەتی
- Author:
- جێفری ئەلێکساندەر
- Translator:
- سامان کۆنەپۆشی
10,000 IQD
Pay on delivery
Pay when your books arrive.
Delivery across supported areas in Iraq
Choose your area at checkout for the delivery fee.
About this book
کتێبی "تراوما: تیۆرییەکی کۆمەڵایەتی"ی جێفری ئەلێکساندەر، یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی کۆمەڵناسیی کەلتووری کە چەمکی تراوما لە دەروونناسیی تاکەکەسییەوە دەگوازێتەوە بۆ سەر تراومای بەکۆمەڵ و کەلتووری. ئەلێکساندەر پێی وایە تراوما لە ڕێگەی پرۆسەیەکی کۆمەڵایەتی و گێڕانەوەی هێماییەوە وەک برینێک لەسەر ناسنامەی بەکۆمەڵی گەلان دروست دەبێت. ئەم بەرهەمە بە نرخە لەلایەن سامان کۆنەپۆشییەوە ڕاستەوخۆ لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، کە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە ئەزموونە مێژووییە پڕ لە ئازارەکانی کۆمەڵگەی کوردی لە گۆشەنیگایەکی ئەکادیمییەوە. هەروەها، گرنگیی ئەم بەرهەمە لەوەدایە کە یەکەم کتێبی تیۆرییە لەم بوارەدا کە بە زمانی کوردی دەخرێتە بەردەست، بایەخی ئەو کتێبە بۆ خوێنەری کورد ئەوەیە، یارمەتی دەدات لەوەی باشتر تێبگات کە چۆن مەرگەساتەکانی وەک ئەنفال، کۆکوژی و جینۆساید، نەک هەر تەنیا ڕووداوێکی مێژوویی نین، بەڵکوو دەبن بە بەشێک لە یادەوەری، ناسنامە و بەڵکوو هەڵسوکەوتی کۆمەڵایەتییش دیاری دەکەن. ئەوەش هاوکار دەبێت لە تێگەیشتنێکی قووڵتر لە ڕابردوو، ئێستا و ڕەنگە داهاتوویشمان.
Details
- Publisher
- ماڵی وەفایی
- Language
- کوردی
- Pages
- 422
- Binding
- Hardcover