Skip to content
ئەز و ئەز؛ ژیانی دوای مردنم

ئەز و ئەز؛ ژیانی دوای مردنم

7,000 IQD

  • Pay on delivery

    Pay when your books arrive.

  • Delivery across supported areas in Iraq

    Choose your area at checkout for the delivery fee.

Sold byماڵی وەفاییPublisherErbil

About this book

ئەگەر لە چیرۆکی باودا، مردن زۆرجار کۆتایی چیرۆکە؛ چونکە مردن وەک ڕووداوێک دەبینرێت، ڕووداوێک کە ڕوو دەدات و بە ڕوودانی خۆی چیرۆک کۆتایی پێ دێت. بەڵام لە "ئەز و ئەز"دا، مردن کۆتایی نییە، دۆخێکە کە بەردەوام دەبێت. "ئەز و ئەز" ڕۆمانێکی تراوماتیکە، لەبەر ئەوە، مردن تەنها ئەو ساتە نییە کە کارەکتەر دەمرێت، بەڵکو ئەو دۆخەیە کە دوای مردنیش بەردەوام دەبێت. کارەکتەر دەمرێت و دەبێتە خۆڵەمێش، بەڵام خۆڵەمێشەکە قسە دەکات. چونکە ئەوەی لە ژیاندا سەرکوت کراوە، لە مردنیش دەست لە قسەکردن هەڵناگرێت. بەڵام خۆڵەمێشی مردوویەک لە تاراوگە، تەنانەت لە دوای مردنیش ئازاد نییە. ترسی ئەوەی هەیە ئەگەر بەرەو نیشتمان بیگێڕنەوە، لە سنوورەکانی تورکیا دەستگیر بکرێت و بخرێتە زیندانەوە، یان لە سنوورەکانی عێراق ڕووبەڕووی ئەنفال و کیمیاباران ببێتەوە. تەنانەت کاتێک دەیەوێت بدوێت، دووبارە سەرکوت دەکرێتەوە: "خۆڵەمێش مافی قسەکردنی نییە!" لێرەدا مردن کۆتایی نییە، مردن بەردەوامیی ژیانێکە کە لە ژیاندا سەرکوت کراوە، دەرفەتی نەدراوە بوونی ئازادانەی خۆی بژی و لەبەر ئەوە، لەناو مردندا دەگەڕێتەوە.

Details

Publisher
ماڵی وەفایی
Language
کوردی
Pages
250
Binding
Hardcover