
چراى خۆشەويستی
- Author:
- ئیبن قەییمی جەوزی
- Translator:
- سەعدى حەمەخان
7,000 IQD
Pay on delivery
Pay when your books arrive.
Delivery across supported areas in Iraq
Choose your area at checkout for the delivery fee.
About this book
پالَنەر و بزوینەرەکانی دلان زۆرن، رەغبەتدو هاندان بۆ پیشەوەی دەبات. ترساندن دەبگیریتەوە. رازیکردن ئارامەخشی دەکات، بەلام بەرزترینی ئەو پالَنەرانە، پالَنەری خۆشەویستییە. گەشەسەندووترين و بالاترينى ئەو خۆشەویستیانەش بریتییە لە: خۆشەویستی خودا و ئەوەشتی نزیکی دەكاتەوە و. شارەزایانی زانست و زانین بەتیروتەسەلى قسەیان لەبارەی ئەم خۆشەویستیيە قەدرگرانەوە كردووە: بە هاندان لەسەرى و هوشیارییان لەبارەی ئەوەى ریگرە لە گەیشتن پیى یان ژیانی لێ دەدات، بەلام لە گۆرەپانی پەيڤە ناسكەكاندا خوداى پەروەردگار دەستی بالای بە ئىبن قەييم بەخشیوە و پلەی یەكەمى داوە بە نووسینەکانی. ئەوەش فەزلى خودایە دەیدات بە هەرەکەسيك خوى بيەوێت. ئىبن قەييم كتيبیكی سەربەخوى لەبارەى خۆشەویستییەوە داناوە و ناوی ناوە (رَوۡضَةُ الۡمُحِبِّينَ وَنُزۡهَةُ الۡمُشۡتَاقِينَ)، شتی دانسقەی تیادا هێناوە، سوودى درەوشاوەی تیدا باس کردووە، كە بۆ رێبوارى ریگای خواناسی چرای رووناكیيە و بۆ بەندەی قاپی چاکەکاری کلیلە. ئىبن قەييم – رەحمەتى خوای لێ بیت - بە تیروتەسەلى باسی لەبارەى بابەتەكانی خۆشەویستی و ئەوە حالتانەی کە پەپوەستن بە دلەوە و واتايەک کردووە، کە هیچ ئیمانداریک بینیار نییە لیيان لە هەر كات و شووین و پلە و تەمەنیکدا بیت.
Details
- Publisher
- ناوەندی ڕێنوێن
- Language
- کوردی