١. لەبەرچی کتێبەکانی ئاپی مۆبایل بە پارەن؟ بۆچی کتێبەکانی ئەم وێبسایتە بێ بەرامبەرن؟

    هەموو کتێبەکان دەتوانرێ لە وێبسایت بخوێندرێنەوە. بەڵام لە ئاپەکان پێویستە بە رێکلامی ڤیدیۆ یان بالانسی مۆبایل بەردەست بکرێن. یەک لەو رەخنانەی کە زۆر لێمان گیراوە ئەوەیە کە داوای بالانسی مۆبایل دەکەین بۆ داونلۆدکردنی کتێبەکان. هۆکاری ئەوە تێچووی ئەو سێرڤەرانەیە کە فایلی کتێبەکان لە خۆدەگرن. فایلی کتێبەکان قەبارەیان گەورەیە و هیچ کامیان لە ناو ئاپ دانەنراوە. هەر کاتێک خوێنەر ویستی دەتوانێت فایلەکە داونلۆدی ئاپەکە بکات لە رێگای وەرگرتنیان لە سێرڤەرەکانەوە. هەروەها رۆژانە لە کتێبی نوێ دەگەڕێین و بەدەستمان دەگات، بۆیە بە ئاسانی لای خۆمان زیادی دەکەین و ئێوە دەتوانن راستەوخۆ داونلۆدیان بکەن. لە داهاتوویەکی نزیک هەوڵ دەدەین سپۆنسەر بدۆزینەوە بۆ زیادکردنی رێکلامەکانیان لەسەر ئاپەکە و نرخی چالاک کردنی ئاپ زۆر لە ئێستا کەمتر دەکەین

 

٣. کتێبێکم پێویستە کە لێرە نییە.

   ئێمە تەنها ئەو کتێبانە زیاد دەکەین کە لە شوێنی تر بڵاوکراونەتەوە بە شێوەی پی دی ئێف. دەتوانی لە پەیجی فەیسبووکی کوردکۆد یان ئینستاگرام داوامان لێ بکەیت بۆ زیادکردنی هەر کتێبێک و ئەگەر بدۆزینەوە ئەوە بۆ ئاپ زیادی دەکەین.

 

٤. ژمارەی بەکارهێنەران چەندن؟

 ئاپەکانی کوردکۆد رۆژانە زیاتر لە ١٠٠٠ داونلۆدی هەیە و رۆژانە نزیکەی ٧٠٠٠ بەکارهێنەری ئەکتیڤمان هەیە. زۆربەی بەکارهێنەرانمان لە ئاپەکانی کیبۆردی کوردی و کتێبخانەی کوردی و میدیای کوردین بۆ هەردوو رووکەشی  ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید.

ئەم وێنەیەی خوارەوە ژمارەی داونلۆدی یەک مانگی ئاپەکانمان پیشان دەدات:

 

ئەم وێنەیەی خوارەوە ژمارەی بەکارهێنەران لە ماوەی یەک مانگ پیشان دەدات: کەواتە مانگانە دەتوانی بگەیت بە زیاتر لە ٣٠٠،٠٠٠ بەکارهێنەری ئاپەکانمان بە رێکلام کردن لەگەڵمان!

٥. نرخی رێکلام کردن چەندە؟

    دەتوانی رێکلامەکانت بۆ کاتێکی دیاری کراو بۆ نمونە بۆ هەفتەیەک یان مانگێک یان ساڵێک لە ئاپەکانمان زیادبکەیت. بۆ زانینی نرخی هەر یەک لەم کاتانە پەیوەندیمان پێوە بکە و لە خزمەتت دەبین.

٦. چی پێویستە بۆ رێکلام؟

  پێویستە چەند وێنەیەک یان ڤیدیۆیەکی ئەو شوێنەی یان بەرهەمەی دەتەوێت رێکلامی بۆ بکەیت بنێریت بۆمان. ئێمە سیستەمێک بەکاردەهێنین کە ژمارەی بینینی رێکلام و کلیک کردنیان لەسەری بە دیار دەخەین. تۆ دەتوانی لەو سیستەمە بزانیت کە بەکارهێنەران لە چ شوێنێک و کاتێک زیاتر کلیک لەسەر رێکلامەکانت دەکەن.