كتێبی «داستانی ژیانه‌وه» كه بریتییه له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی پڕۆفیسۆر یاڵچین كوچووك كه ساڵی ١٩٩٣ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان سازی كردووه، بۆ جاری سێیه‌م به زمانی كوردی (سۆرانی) چاپ كرا و ئه‌مڕۆ له ساڵیادی له‌دایكبوونی ئۆجالاندا بڵاوكرایه‌وه.
له كتێبه‌كه‌دا، تەرز و سەرەداوەکانی ئێستای فیکری گەشەکردووی ئۆجالان بە ڕوونی تێدا به‌دی ده‌كرێن. كاتێك مرۆڤ ئه‌م كتێبه ده‌خوێنێته‌وه بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه كه پارادایمی ئۆجالان هەر لەو کاتەوە خونچه‌ی كردووه.
کتێبی «داستانی ژیانەوە» لە شەش بەش پێکدێت، ئۆجالان لەو پەرتووکەدا سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر چۆنیه‌تی دروستبوونی كه‌سایه‌تیی خۆی لەنێو ژینگەکۆمەڵایەتییهكهی خۆی. ئەو باسی سەرلەنوێ بونیادنانەوەی مرۆڤی کورد، ژن، ئەدەب و ھونەر دەکات. ھەروەھا ئاماژە بە فاشیزمی دەسەڵاتداره‌تیی تورکیا دەکات.
ئۆجالان لەو سەردەمەدا و لە وەڵامی پرسیارێکدا، دیدی خۆی دەربارەی ناسیۆنالیزم دەخاتەڕوو، ئەوکاتیش لای وایە کێشەی کورد بە ناسیۆنالیزم و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی چارەسەر ناکرێت.
ھەروەھا له‌و كتێبه‌دا ئۆجالان، ھەڵسەنگاندن بۆ پارتیی دیموکراتیی کوردستان- په‌ده‌كه و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی دەکات. ڕوونی ده‌كاته‌وه كه چه‌نده جێبه‌جێكاری ئەجێنداکانی فاشیزمی تورکیان.