چل رێساکەی عەشق

(١٦ پێداچوونەوە)   6064   1760
لە لایەن ayub زیادکراوە لە Jul 25, 2020
لە بەشی - رۆمان
ئەلیف شەفەق 2012
ئەم کـــتێبە لای من چـــــل ڕێسا نییە بۆ عـــــەشق بەڵکو هەزاران یاســــایە بۆ ژیان، نیشاندانی جوانییەکانی ژیان، دۆزیینەوەی ئەو نهێنیانەی پێشتر بە دیت نەکردوون . ئارامگرتن لەســــەر هەموو پێشهاتەکان ،مەولانا لە بەشێکی ئەم پەرتوکە لەســـــەر ئارامگرتن ئەدوێ: ئارامگرتن هەر ئەوە نییە، بەرگەی تەنگو چەڵەمەکان بگریت و هیچی دیکە، ئەوەیشە دووربین بیت و ڕووناکیی کۆتاییی تۆنێلەکە ببینیت. ئارامگرتن ئەوەیە، سەیری دڕک بکەیت و گوڵ ببینیت، سەیری شەو بکەیت و بەرەبەیان ببینیت. پشووکورتی ئەوەیە، هەر بەرپێی خۆت ببینیت و پێشبینیی داهاتوو نەکەیت. شەیدایانی خوا، هەرگیز سەرچاوەی ئارامییان چۆڕبڕ نابێت، چونکە دەزانن ئەوە کاتی دەوێت تا مانگی یەکشەوە، دەبێتە مانگلی چواردە. خوا بۆیە ناخۆشیی داهێناوە، تا بەختەوەری لەڕێی دژەکەیەوە پیشان بدات. شتەکان لەڕێی دژەکانیانەوە بە دیار دەکەون، خوا بۆیە بە دیار ناکەوێت؟ چونکە دژ شک نابات.- فێر ئەبیـــــــن کە ،چــاره‌نووس ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كـه‌ ژیانت بــه‌ چاره‌نوسێكــی حه‌تمییــــه‌وه‌ به‌نده‌، بــۆیــه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو شته‌كان بۆ چـاره‌نووس جێ بهێڵیــت و هاوبــه‌شـــی ژه‌نینـــی مۆسیقــای گه‌ردوون نه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ به‌لگــه‌ی نه‌زانینـــی ڕه‌هـایــه‌. مۆسیقــای گـه‌ردوون هه‌موو شوێنێك ده‌گرێتــه‌وه‌ و لــه‌ چــل ئاستـــی جیــاواز پێك دێت، چــاره‌نووســی تــۆ ئه‌و ئاستــه‌یه‌ كــه‌ ئاوازی خــۆتــی تێدا ده‌ژه‌نیت، ڕه‌نگــه‌ ئامێری مۆسیقــاكه‌ت نه‌گۆریت به‌ڵكــو ئاستـــی ده‌ست ڕه‌نگینیت لــه‌ ژه‌نینـــدا ئه‌گۆرێت.... ڕۆمانێــــکی عیرفانی مەولانای ڕۆمـــییە
ابراهیم
3 years ago

نەمخوێندۆتەوە

BARZAN
3 years ago

ama grnga bo ganjan bo away bzann xoshawystiu ashaq jyawazn

هیرۆ
3 years ago

نایابە

tarza
3 years ago

Nam xwendotawa

محمد
3 years ago

جوانە

٥
٥ لە ٥ ئەستێرە (١٦ پێداچوونەوە )

توانج زیادبکە

دەنگدانت *

کتێبە لێکچووەکان