ئه‌فسه‌رێکی ده‌وڵه‌مه‌ند له قه‌فقاز خزمه‌تی ده‌کرد که ناوی ژیلین بوو.
له کاتی خزمه‌ته‌که‌یدا ڕۆژێک نامه‌یه‌کی له لایه‌ن دایکه به‌ساڵاچووه‌که‌یه‌وه به ده‌ست گه‌یشت که ئه‌مه ناوه‌رۆکی نامه‌که بوو:
«من پیر و که‌له‌لا بووم و له خودا ده‌پاڕێمه‌وه به‌ر له‌وه‌ی مه‌رگ به‌رۆکم پێبگرێ ڕۆڵه خۆشه‌ویست و نازداره‌که‌م ببینم. کوڕه شیرینه‌که‌م! تکایه وه‌ره‌وه بۆلام با دیداره‌وئاخر نه‌بم و جارێکی‌تر چاوم پێتبکهوێت و خۆت به خاکم بسپێره. هیوادارم دوای ئه‌وه بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ر ئیش و خزمه‌ته‌که‌ت و درێژه‌ی پێبده‌ی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من کچێکی شۆخوشه‌نگ و ژیر و ئاساییم بۆ دۆزیویه‌ته‌وه و دڵنیام به دڵت ده‌بێ و ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێک دێنی.»
ژیلین دوای خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که خه‌یاڵ هه‌ڵیگرت و له دڵی خۆیدا گوتی: «به‌ڕاستی وایه، دایکم زۆر پیر بووه و ئه‌گه‌ر خۆم بگنخێنم و خه‌مساردی بنوێنم له‌وانه‌یه ئیتر چاوم پێینهکهوێتهوه و دیداره‌وئاخر بم، که‌وایه وا باشه هه‌رچی زووتر وهڕێبکهوم و چاوم پێیبکهوێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر کچه‌که‌م که‌وته به‌ردڵ و زانیم ئافره‌تێکی وریا و باش و چاوکراوه‌یه زه‌ماوه‌ندی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م و ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ پێکدههێنم.»
ژیلین دوای ئه‌وه‌ی به وردی بیری لێکرده‌وه، چوو بۆ لای فه‌رمانده‌ری هه‌نگه‌که‌یان، مۆڵه‌تی لێخواست و له کۆڕێکی میوانی‌دا که به چوار بتڵی گه‌وره ڤۆدکا ڕازابۆوه ماڵئاواییی له دۆستان و هاوقه‌تارانی کرد.
له‌و کاته‌دا که ژیل